لە زانستنی کاراوە بەرەو گۆڕانکاری: گفتوگۆیەک لەگەڵ باکوور و رۆژھەڵاتی سووریا
پڕۆژەکە لەلایەن ڕێکخراوی ناحکومی فینلەندی ئیماوس یۆکیۆینن بەڕێوەدەبرێت، هاوبەشەکانمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بریتین لە پەیمانگای زانست و تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە زانکۆی ڕۆژاڤا، و ئەکادیمیای پۆلیتەکنیکی تگریس. هەروەها پەیوەندییەکان لەگەڵ ئۆرگانەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی ناوچەکەدا بەردەوامن کە بەرپرسیارن لە ژێرخانی ووزە و کشتوکاڵ، و ڕێکخراوی ژینگەیی کەزییە سەوزەکان. پلانەکە بریتییە لە هاوکاریکردن لەگەڵ ئەکتەرە پەروەردەییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقیشدا. پڕۆژەکە لە دامەزراوەی مای و تور نێسلینگ بۆ ساڵی ٢٠٢٥ یارمەتییەکی دارایی وەرگرتووە.
زانکۆی ڕۆژاڤا لە بەشی زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان هاوکارییەکی بەهێزی نێودەوڵەتی هەیە. بەڵام لە زانستە سروشتییەکان و بەشەکانی ئەندازیاریدا، پێویستی بە پسپۆڕانی نوێ هەیە کە بیانهەوێ پاڵپشتی هەوڵەکانی خۆبەڕێوەبەری و پایەداری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەن بە بەشداریکردن لە بەرزکردنەوەی ئاستی شارەزاییە ناوخۆییەکان لە هەردوو بواری وانەوتنەوە و توێژینەوەدا. پێویستیمان بە کەسانی خۆبەخش هەیە بۆ بەشداری کردن لە پێداچوونەوەی هاوتایی بۆ بابەتەکانی توێژینەوە و سەرپەرشتیاری لە ڕێگەی دوورەوە لە تێزی ماستەر و دکتۆرا بۆ پەیمانگای زانستە سروشتییەکان و تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە زانکۆی ڕۆژاڤا.
ئەکادیمیای پۆلیتەکنیکی تگریس دامەزراوەیەکی پەروەردەییە کە تازە دەستی بەکار کردووە و پرۆگرامی خوێندن لە بواری ئەندازیارییەکانی کارەبا، میکانیک، بەرنامەسازی، دوورگەیاندن، و ڕۆباتیک و ئۆتۆماسیۆن پێشکەش دەکات. ئامانجی پۆلیتەکنیکی تگریس پەرەپێدانی پسپۆری تەکنیکی کارپێکراوی ناوخۆییە بە شێوازێکی کارامە بە هاوکاری نزیک لەگەڵ خاوەنکارەکان لە کەرتی تەکنەلۆژیا. ژینگەی خوێندن لە قامیشلۆ و هەم شێوازەکانی وانەوتنەوە بۆ هاندانی داهێنان و دەستپێشخەری داڕێژراون. بە هاوکاری ئیماوس یۆکیۆینن، پۆلیتەکنیکی تگریس ئامانجی دروستکردنی پێیوەندییە لەگەڵ پسپۆڕانی پێداگۆژی ئەوروپی و مامۆستایانی ئەندازیاری.
ئامانجی ئیدارەی خۆسەر پێشخستنی کشتوکاڵی دۆستی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ووزە بە شێوازێکی ژینگەدۆستانەیە، کە لە بۆردومانەکانی تورکیادا لەناوچوون. ئەمەش نەک تەنها پێویستی بە پەرەپێدانی درێژخایەنی زانیاری ناوخۆیی هەیە، بەڵکو پێویستی بە هاوکاری دەستبەجێی پسپۆڕانە هەیە لە دۆزینەوە و جێبەجێکردنی چارەسەری پراکتیکی خێرا بەڵام بەردەوام. لە ڕێگەی پڕۆژەکەوە دەستەی ئابووری و کشتوکاڵی خۆبەڕێوەبەری ئامانجی ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و زانیارییە لەگەڵ پسپۆڕانی بیانی.
ئامانجی ڕێکخراوی کەزیە سەوزەکان تۆڕێکی نێودەوڵەتییە لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ژینگەییەکان و بەدەستهێنانی پشتگیری بۆ کۆکردنەوە و ڕێکخستنی توێژینەوەکان لەسەر سروشتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها دۆزینەوەی زەمینەی هاوبەش و هاوبەشکردنی بیرۆکە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی لە کۆمەڵگە ناوخۆییە جیاوازەکاندا.
ئێمائوس یۆکییۆینێن
ئێمائوس یۆکییۆینێن ڕێکخراوێکی ناحکوومییە و لە ساڵی ١٩٧٧ەوە هەوڵی پێشخستنی ژیانێکی هەمەچەشن و ئازاد و بەردەوام دەدات. لە ناو شەڕ و کارەساتی ژینگەدا، ئەو چارەسەرانەی کە پەروەردەی یەکێتی و فرەچەشنی ژیان و سروشت و کۆمەڵگا دەکەن لە هەموو کاتێک گرنگترن. ئامانجی ئیماوس جۆکیۆینن پشتگیریکردنی ئەو گروپ و کۆمەڵگایانەیە کە یەکسانی مرۆیی و ژیانی سەقامگیر و بەردەوام بەرەوپێش دەبەن، بەدیلێکی ڕیشەیی بۆ بەدواداچوونی گەشەی ئابووری دروست دەکەن. ئامانجمان ئەوەیە کە بە بەردەوامی بەشداری بکەین لە بنیاتنانی کۆمەڵگا دوور لە ئیستغلالکردن و جیهانێک کە بۆ هەمووان گونجاو بێت.
وەڵامەکان بۆ چۆنیەتی گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی بەردەوام و ئازاد و یەکسان، پێویستە لە دەرەوەی باکووری جیهانییەوە بەدوایاندا بگەڕێن: لە کۆنفیدرالیستە دیموکراتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زاپاتیستەکانی ئەمریکای لاتین، ئادیڤاسیەکانی کیشوەری هیندستان. ئامرازەکانی کارکردنی ئێمائوس یۆکییۆینێن لەلایەن هاوبەشەکانی هەر ناوچەیەکەوە دیاری دەکرێن. ئامانج تەنها پشتگیریکردن نییە بەڵکو فێربوونە.